info_outline
پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟
12/29/2025
پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟
با پیاوانیش بگرین نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ بکەین و لە ژێرزەمینەکانی ناخمان لەخۆمانیان دەشارینەوە لە منداڵییەوە بە هۆکاری جیاواز فێرنەبووین و ڕایان هێناوین لەسەر خەفەکردنی هەستەکانمان بۆیە بە تایبەت هەستە نەرێنییەکانمان خەفە دەکەین بۆ نمونە: لە زۆرێک ژینگە و کولتوورەکاندا دەگوترا نابێ پیاو بگری، پیاو دەبێ بە غیرەت بێ! ئەو قسەیە ڕاستە، کێ پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا بەهێز بێ، توانای خۆبەڕێوەبردنی هەیە و دەروون دروست و تەندروستیشە، بەڵام پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە، پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خۆماندا چییە؟ بێگومان کاتێک ئێمە ناتوانین هەستێکی ناخمان درک پێ بکەین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و بەڕێوەی بەرین، دوایە ئەو ئێمە بەڕێوە دەبات ئاسان فێر بووین ڕێگا بە هەستە دڵشادییەکان بدەین تا بێنە بەشی سەرەوەی ئاگاییمان، بەڵام بەردەوام هەستەکانی تر دەشارینەوە، چونکە دەترسین، دەترسین لە هەستی ترس، دەترسین لە هەستی بەجێهێشتن، دەترسین لە هەستی بێزاریی و خەمباربوون بۆ ئەوانی تر، دەترسین بیری ئەوانی تر بکەین، لە هەستی نادڵنیایی و تووڕەبوونیش یان دەترسین لە ئازار، ترس لە ترس لە کاتێکدا هەستەکان وەک دیارییەک وان، ئەوان زیگناڵ و ئاماژەیەکن، وێنای دۆخی خۆمان دەکەن و لەوکاتەدا پێمان دەڵێن پێویستمان بەچییە یان پێویستە چی بکەین ئەوان لە دەرگای ئاگایمان دەدەن، تا قاپییەکەیان لێ بکەینەوە و لێی لە شەقەی باڵ بدەن و ناخمان ئارام ببێ، بەڵام کاتێک ئێمە پێچەوانەکەی دەکەین، ئەوان لە خواری خوارەوەی ژوورەکانی ژێرزەمینەکانمان هەڵبەز و دابەز دەکەن و پەستان لەسەر جەستەمان دروست دەکەن هەر کاتيک هەستێکی نەرێنی دەیەوێ خۆی پێشان بدات، ئێمە دەترسین، بۆیە بە شێوەی جیاواز و خۆ خەریککردن بە شتێکی تری وەک خواردنەوەی کهول، یاریەکی دیجیتاڵی، ڕاکردن و وەرزشێکی تر یان بەکارهێنانی تەلێفۆن و سوڕانەوە لە سەیری کورتە ڤیدۆکاندا، وەیان بە خواردنێک و چەندان شێوەی دی لەبیر خۆمانیان دەبەینەوە ئەمە لە کاتێکدایە هیچ هەستێک لە ناخدا ون نابێ، هەموو هەستەکان لەژێرەوە و بەشی نائاگایمان دەمێننەوە، ئەوان فشارن تا خۆمان بە ئاگاییانە پێشوازیال لێ دەکەین بە پڕی هەستیان پێ دەکەین ئەو هەستانەی لە ترسان دەیانشارینەوە ئەوان بە تەشەنوجی شانومل، سەرئێشە، ئازاری پشت، گرژبوونی ماسولکەکان و چەندین نەخۆشی و ئازاری تر خۆیانمان پێشان دە دەنەوە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ناخی خۆمان و هەستەکانمان، بەزۆری پەیوەندی بە کات و ژیانی منداڵییەوە هەیە یان ئەزموونی زەبری دەروونی و ئەزموونی تاڵ و ناخۆشی تەمەنی لاویی و دواتردا ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ تەمەنی منداڵی و لاویی و دواتر، بەڵام دەتوانین "منداڵیی ئەوکاتەی خۆمان" بهێنینە ئێستا و ڕێگا بە هەستەکەی ئێستامان بدەین بێتە سەرەوە تا گرێکانی منداڵیی و دواتری پێ بکەینەوە زۆرینەی خەڵکی لەگەڵ خۆیاندا پەیوەندییان باش نییە، ناتوانن درک بە هەستەکانی خۆیان بکەن و هەستەکان بناسن و جیای بکەنەوە و تا لەخۆیاندا بەتاڵیان بکەنەوە، تا نەبێتە گرێ ڕەنگە تۆ لەو کەسانە بیت و بڵێیت، من درک بە هەستەکانی خۆم دەکەم و لێکدیشیان جیادەکەمەوە بۆ مەگەر تۆ ڕاهێنانێکی زۆرت لەوبارەوە کردبێ؟ زۆرێکی خەڵی هەر ناوێک بۆ هەستی ناخۆش و ناوێکیش بۆ هەستی خۆش دەڵێن بۆ نمونە: بێزاریی، خەمباریی، ترس، نائارامیی، نیگەرانیی، بێتاقەتی، ناڕازیی، قەلەقی، شەرم، دوودڵی، بێهیوایی، تووڕەیی، زۆری تریش ڕۆڵیان جیاوازە ئەمانە هەمووی بە هۆکارێکی جیاواز دروست دەبن، ئەگەر پێشوازییان لێ نەکەین و لێیان بترسین یان فێر نەبووبین هەستیان پێ بکەین، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبنە یەکێ لە ئازارەکانی جەستە یان هەمیشە هەست دەکەین دەبێ بەدوای شتێکەوە بین، بەڵام نازانین ئەو شتە چییە! بۆیە گرنگە بیانناسین و جیایان بکەینەوە ئەم ئەڵقەیە دیاری کۆتایی ساڵە بۆ هاوزمانان و فەرهەنگی کوردی .لەوبارەوە 💐 نەریمان ئاغالی ______________________________
/episode/index/show/jiyanuberkewtin/id/39555205