تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان
Release Date: 09/10/2021
پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
کەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا دەبێ و پەشیمانی دادمان نادات؟ چی بکەین و چی بزانین پێشئەوەی بە هەر هۆکارێک فشارمان بۆ بێ و هەڵچین، ئیدی بڕیارێک بدەین یان کاردانەوەیەک بنوێنین دوایە پەشیمان بین یان بگاتە ئەوە کە هەوڵی کوشتنی خۆمان وەیان ... کەسێکی تر بدەین، با ئەو زانیاریانەمان لەسەر خۆمان هەبێ و چۆنیەتی ڕاهێنانێکیش بخەینە نێو...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. فەرموون لە...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ...
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ
info_outlineپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ. كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟
info_outlineبەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ:
ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە.
واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ.
ئەو لایانەش ئەوانەن:
لای بابەتی:
نێوەرۆکی بابەت و باسەکە.
لای پەیوەندی:
ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا.
لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر:
واتە ئەم لایە ڕوونی دەکاتەوە کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ چۆن خۆی پێشانی ئەوانی تر بدا یان چی لەسەر خۆی دەڵێ.
لای ویستی کاریگەریی:
ئەم لایە پێشانی دەدا، کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ بە نووسین یان قسەکەی چی لەتۆدا بگۆڕێ.
لەگەڵ ئەوەشدا، ھەموو خوێندنەوە و وەرگرتنێک دیسان بەسەر چوارلادا دابەشکراوە، کە پێشی دەگوترێ:
مۆدێلی 'چوار گوێچکە'، لێرەدا دێتە سەر ئەوەی تۆ لەکاتی گوێگرتن یان خوێندنەوەدا، کامە گوێچکەت بۆ ئەو کەسە یان قسەیە کاراکردووە.
كە وەکو ھەمان دابەشکردنی لایەکانی سەرەوەن.
بۆنمونە: تۆ بە ھاوسەرەکەت دەڵێیت: بەخێربێیتەوە
ئەگەر تۆ زۆر بەجددیشت بێ، بەڵام پێشتر گرژییەک لە نێوانتاندا بوونی ھەبووبێ، ئەو بەو گوێچکەیە وەری دەگرێ، کە بۆ تانەلێدان وەریدەگێڕێ و ڕەنگە کاردانەوەی خراپیشی ھەبێ، ئەوجا تۆش توڕە دەبیت چونکە نیەتت وانەبووە، ئیدی کاتێک دەزانیت، دوو کەسی توڕە لێک نزیک دەبنەوە، لەکاتێکدا ئەمە ھەڵەتێگەیشتن و وەرگێڕانی ھەڵەیە.
ئەگەر زانیاریمان لەسەر ئەو وردکردنەوەی سەرەوە ھەبێ، زۆر کێشە و توندووتیژی نێوانی مرۆڤەکان کەمتر دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاگاترەوە لەگەڵ یەکدیدا گفتوگۆ دەکەین.
ھەر ئەم نووسین و بڵاوکردنەوەی منیش دەکرێ ئاوا بەسەر چوار لادا دابەشبکرێ، بۆنمونە:
نێوەرۆک چییە؟
پەیوەندی من لەگەڵ ئێوەدا چۆنە؟
چۆن خۆم پێشانی ئێوە دەدەم؟
دەمەوێ بەم نووسین و و ئەڵقەیەی پۆدکاست کاریگەری چیم ھەبێ؟
سەرچاوەی ئەو تیۆرییە دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و نووسیەنەکانی دەرووننانس و پسپۆڕی گفتوگۆکردن بەڕێز فریدریش شولتس فۆن توون،
بەھیوای شادی و ئارامی و گفتوگۆی ئاستبەرز پێکەوە.
نەریمان ئاغالی
____________________
#پۆدکاستی #ژیان و #بەرکەوتن
#کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە