loader from loading.io

پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

Release Date: 12/29/2025

پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟ show art پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

با پیاوانیش بگرین نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ...

info_outline
چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟  show art چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

کەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا دەبێ و پەشیمانی دادمان نادات؟ چی بکەین و چی بزانین پێشئەوەی بە هەر هۆکارێک فشارمان بۆ بێ و هەڵچین، ئیدی بڕیارێک بدەین یان کاردانەوەیەک بنوێنین دوایە پەشیمان بین یان بگاتە ئەوە کە هەوڵی کوشتنی خۆمان وەیان ... کەسێکی تر بدەین، با ئەو زانیاریانەمان لەسەر خۆمان هەبێ و چۆنیەتی ڕاهێنانێکیش بخەینە نێو...

info_outline
تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات show art تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی...

info_outline
دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟ show art دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش  ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو...

info_outline
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ show art چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

  چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟   هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا.    فەرموون لە...

info_outline
گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟ show art گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان.  پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی...

info_outline
تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟ show art تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟  باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم...

info_outline
خواردن و دڵنیایی  و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین show art خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

 پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ...

info_outline
پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا show art پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان

info_outline
تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان show art تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی  ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ

info_outline
 
More Episodes

با پیاوانیش بگرین

نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ بکەین و لە ژێرزەمینەکانی ناخمان لەخۆمانیان دەشارینەوە لە منداڵییەوە بە هۆکاری جیاواز فێرنەبووین و ڕایان هێناوین لەسەر خەفەکردنی هەستەکانمان

 بۆیە بە تایبەت هەستە نەرێنییەکانمان خەفە دەکەین بۆ نمونە: لە زۆرێک ژینگە و کولتوورەکاندا دەگوترا نابێ پیاو بگری، پیاو دەبێ بە غیرەت بێ! ئەو قسەیە ڕاستە، کێ پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا بەهێز بێ، توانای خۆبەڕێوەبردنی هەیە و دەروون دروست و تەندروستیشە، بەڵام پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە، پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خۆماندا چییە؟

بێگومان کاتێک ئێمە ناتوانین هەستێکی ناخمان درک پێ بکەین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و بەڕێوەی بەرین، دوایە ئەو ئێمە بەڕێوە دەبات ئاسان فێر بووین ڕێگا بە هەستە دڵشادییەکان بدەین تا بێنە بەشی سەرەوەی ئاگاییمان، بەڵام بەردەوام هەستەکانی تر دەشارینەوە، چونکە دەترسین، دەترسین لە هەستی ترس، دەترسین لە هەستی بەجێهێشتن، دەترسین لە هەستی بێزاریی و خەمباربوون بۆ ئەوانی تر، دەترسین بیری ئەوانی تر بکەین، لە هەستی نادڵنیایی و تووڕەبوونیش یان دەترسین لە ئازار، ترس لە ترس لە کاتێکدا هەستەکان وەک دیارییەک وان، ئەوان زیگناڵ و ئاماژەیەکن، وێنای دۆخی خۆمان دەکەن و لەوکاتەدا پێمان دەڵێن پێویستمان بەچییە یان پێویستە چی بکەین ئەوان لە دەرگای ئاگایمان دەدەن، تا قاپییەکەیان لێ بکەینەوە و لێی لە شەقەی باڵ بدەن و ناخمان ئارام ببێ، بەڵام کاتێک ئێمە پێچەوانەکەی دەکەین، ئەوان لە خواری خوارەوەی ژوورەکانی ژێرزەمینەکانمان هەڵبەز و دابەز دەکەن و پەستان لەسەر جەستەمان دروست دەکەن هەر کاتيک هەستێکی نەرێنی دەیەوێ خۆی پێشان بدات، ئێمە دەترسین، بۆیە بە شێوەی جیاواز و خۆ خەریککردن بە شتێکی تری وەک خواردنەوەی کهول، یاریەکی دیجیتاڵی، ڕاکردن و وەرزشێکی تر یان بەکارهێنانی تەلێفۆن و سوڕانەوە لە سەیری کورتە ڤیدۆکاندا، وەیان بە خواردنێک و چەندان شێوەی دی لەبیر خۆمانیان دەبەینەوە

ئەمە لە کاتێکدایە هیچ هەستێک لە ناخدا ون نابێ، هەموو هەستەکان لەژێرەوە و بەشی نائاگایمان دەمێننەوە، ئەوان فشارن تا خۆمان بە ئاگاییانە پێشوازیال لێ دەکەین بە پڕی هەستیان پێ دەکەین ئەو هەستانەی لە ترسان دەیانشارینەوە ئەوان بە تەشەنوجی شانومل، سەرئێشە، ئازاری پشت، گرژبوونی ماسولکەکان و چەندین نەخۆشی و ئازاری تر خۆیانمان پێشان دە دەنەوە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ناخی خۆمان و هەستەکانمان، بەزۆری پەیوەندی بە کات و ژیانی منداڵییەوە هەیە یان ئەزموونی زەبری دەروونی و ئەزموونی تاڵ و ناخۆشی تەمەنی لاویی و دواتردا ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ تەمەنی منداڵی و لاویی و دواتر، بەڵام دەتوانین "منداڵیی ئەوکاتەی خۆمان" بهێنینە ئێستا و ڕێگا بە هەستەکەی ئێستامان بدەین بێتە سەرەوە تا گرێکانی منداڵیی و دواتری پێ بکەینەوە زۆرینەی خەڵکی لەگەڵ خۆیاندا پەیوەندییان باش نییە، ناتوانن درک بە هەستەکانی خۆیان بکەن و هەستەکان بناسن و جیای بکەنەوە و تا لەخۆیاندا بەتاڵیان بکەنەوە، تا نەبێتە گرێ ڕەنگە تۆ لەو کەسانە بیت و بڵێیت، من درک بە هەستەکانی خۆم دەکەم و لێکدیشیان جیادەکەمەوە بۆ مەگەر تۆ ڕاهێنانێکی زۆرت لەوبارەوە کردبێ؟ زۆرێکی خەڵی هەر ناوێک بۆ هەستی ناخۆش و ناوێکیش بۆ هەستی خۆش دەڵێن بۆ نمونە: بێزاریی، خەمباریی، ترس، نائارامیی، نیگەرانیی، بێتاقەتی، ناڕازیی، قەلەقی، شەرم، دوودڵی، بێهیوایی، تووڕەیی، زۆری تریش ڕۆڵیان جیاوازە ئەمانە هەمووی بە هۆکارێکی جیاواز دروست دەبن، ئەگەر پێشوازییان لێ نەکەین و لێیان بترسین یان فێر نەبووبین هەستیان پێ بکەین، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبنە یەکێ لە ئازارەکانی جەستە یان هەمیشە هەست دەکەین دەبێ بەدوای شتێکەوە بین، بەڵام نازانین ئەو شتە چییە! بۆیە گرنگە بیانناسین و جیایان بکەینەوە ئەم ئەڵقەیە دیاری کۆتایی ساڵە بۆ هاوزمانان و فەرهەنگی کوردی

.لەوبارەوە

 💐

 نەریمان ئاغالی

______________________________